ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٠ ملیۆن هاوڵاتی تێپەڕاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٠ ملیۆن هاوڵاتی تێپەڕاند

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ كۆی دانیشتوانی عێراق، گەیشتۆتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار كەس.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، سەرجەم دانیشتوانی عیراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا، گەیشتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار كەس، ھەروەھا ئەو وەزارەتە پێشبینی ئەوەی كردووە كە كۆی دانیشتوانی عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠دا، بگاتە ٥٠ ملیۆن كەس.

عەبدولزەهرا ھینداوی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢.٦ لەسەدا، زیادیكردووە و بەو پێیە ٥٠.٥ لەسەدای كۆی دانیشتوانی عێراق پیاون و ٤٩.٥ لەسەدایش ئافرەتن.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تەمەنەكانی نێوان ١٥ بۆ ٦٤ ساڵ لە عێراق بە زۆرترینی ئەو تەمەنانە دیاریكراون كە كار دەكەن كە رێژەیان دەگاتە  ٥٦.٥ لەسەدا لە كۆی دانیشتوانی عێراق. 

هه‌واڵی گرنگ