وادەی گەیشتنی ڤاكسینی فایزەر بۆ عێراق ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی گەیشتنی ڤاكسینی فایزەر بۆ عێراق ئاشكرا دەكرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: لە دوو مانگی داهاتوودا ملیۆنان دۆزی ڤاكسینی فایزەر دەگاتە عێراق.

لە لێدوانێكدا سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێككەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر - بایۆنتێك، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا پشكی عێراق لەو ڤاكسینە دەگاتە عێراق، كە بە پێی ڕێككەوتنەكە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆزی ڤاكسینی فایزەر-بایۆنتێك دەگاتە عێراق.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەشداریكردنی عێراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسین بەردەوام دەبێت، كە بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی 180 وڵات تێیدا بەشدارە. 

هه‌واڵی گرنگ