ترامپ : لابردنم پشێوی دروست دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ : لابردنم پشێوی دروست دەكات

 

 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی لەسەركارلابردم زۆر بێمانان و توڕەیی و پشێویی گەورە دروست دەكات. 

(دۆناڵد ترامپ) لە وتەیەكدا لە بەردەم ڕۆژنامەنوساندا وتی، سەبارەت بە لەسەر كار لابردن، پێموایە ئەوە بەردەوامبوونی گەورەترین پرۆسەی ڕاوەدونانی جادوگەرەكانە لە مێژووی سیاسیدا، زۆر بێمانایە. 

ترامپ ڕایگەیاند، بەردەوامبوونی (نانسی پێلۆسی) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و (چاك شومەر) سەركردەی دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیران لەسەر ئەو ڕێگە مەترسیەكی گەورە لەسەر وڵاتەكەمان دروست دەكات و دەبێتە هۆی تۆڕەبوونێكی گەورە، من توندوتیژیم ناوێت. 

سەبارەت بەوەی كە دەستلەكاردەكێشێتەوە یاخود نا، سەرۆكی ماوەبەسەرچووی ئەمریكا ڕەتیكردەوە وەڵام بداتەوە. 

لە ڕۆژی كۆبوونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی سەركەوتنی (جۆ بایدن) لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، (دۆناڵد ترامپ) داوای لە هەوادارانی كرد بچنە واشنتۆن و خۆپێشاندان بكەن و ڕێگە نەدەن ئەنجامەكان پەسەند بكرێن. 

لە ڕۆژی كۆبوونەوەكەدا لایەنگرانی ترامپ هەڵیانكوتایە سەر تەلاری كۆنگرێس و بەهۆی ئەوەشەوە چوار كەس كوژران و دەیانی تر دەستگیركران، زەرەرو زیانی ماددیش بەر كەلوپەلی ناو تەلارەكە كەوت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ