بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-1-2021 نرخی نەوتی برێنت ئاستی 57 دۆلاری تێپەڕاند و نرخی نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش بۆ یەک هەفتەیە بەردەوامە لە بەرزبووونەوە، بەوەش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە 11 مانگی رابردوو تێپەڕاند.
نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 57 دۆلار و 34 سەنت، هاوكات نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 40 سەنت بەرزبوویەوە و بە 53 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لە ئێستادا هەردوو نرخی نەوتی برێنت و تێکساس ئێستا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان لە مانگی 2ـی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا.