بۆ مووچە گەرەنتی دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ مووچە گەرەنتی دەدرێت

 

 

بڕیاریدەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەی موچەی ئەم مانگەو دەڵێت، حكومەت داهاتی زیادی كردووەو هیچ كێشەیەكی نابێت. 

(ئەحمەد سافار) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح رایگەیاندووە، حكومەت داهاتی خولاوی هەیە، هەروەها نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوەو داهاتەكەشی بە دۆلار وەردەگرێت، نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار بەرزبۆتەوە، هەموو ئەوانەش پارەیەكی باش بۆ حكومەت بەدەست دەهێنێت و پێم وا نییە هیچ كێشەیەك لە پێدانی مووچە دروست بێت. 

وتیشی، داهاتی نەوت بەو نرخەی كە ئێستا نەوت هەیەتی دەگاتە پێنج ملیار دۆلار مانگانە، ئەوە جگە لە داهاتی نانەوتی، هەروەها حكومەت گیرفانی دارایی لە هەندێك لە وەزارەتەكاندا هەیەو هەندێكیش قەرز ماوەتەوە، بۆیە دەتوانێت مووچە بدات. 

هه‌واڵی گرنگ