كەشناسی: باران دەبارێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: باران دەبارێت

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور  دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 پله‌ و دهۆک 18 پله‌ و و کەرکوک 21 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ پێنجشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی 14 پلە، دهۆک 14 پله‌ و کەرکوکیش 17 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە،سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە كاتەكانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەكان،لە نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران بارین دەستپێدەكات، هاوكات لە شەودا بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ