دوێنێ سێشەممە، ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی خۆی لەمێژوودا نمایشكرد، كەشتیەكە دەتوانێت جگە لە ھێزە چەكدارەكانی دەریاوانی، شه‌ش ھه‌لیكۆپتەر و ژمارەیەك لە بەلەمە سەربازییەكان ھەڵگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدار، نووسینگەی راگەیاندنی ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانی بڵاویكردنه‌وه، له رۆژانی داهاتوو هه‌ردوو كه‌شتی زه‌به‌لاحی ھەڵگری ھیلیكۆپتەرەكان "مەكران" و كەشتی شەڕكەری "زەرە"ی مووشەكھاوێژ وەردەگرن، بۆ ئەوەی بەشداری لە راھێنانەكانی "ئیقتیدار"ی مووشەكیدا بكەن.
شایه‌نی باسه، بڕیارە ھێزە تایبه‌ته‌كانی دەریاوانی ئێرانی لە گەرووی ھورمز راهێنانێكی سه‌ربازی گه‌وره ئەنجامبده‌ن، دوای ئەوەی كەوتنە ژێر تاقیكردنەوە سەركەوتووەكان لە دوو ناوچەی دەریایی دوور و نزیك.