شێرپەنجە لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە دەگوازرێتەوە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شێرپەنجە لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە دەگوازرێتەوە ؟؟

 

 

لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ژاپۆنی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەكرێت نەخۆشی شێرپەنجە لە دایكی تووشبووەوە بەنەخۆشی گرێی منداڵدان بۆ كۆرپەلەكەی بگوازرێتەوە، لەحاڵەتێكدا ئەگەر بێت و لەدایكبوونەوەكە بەشێوەی سروشتی بووبێت.

توێژەرە ژاپۆنییەكان وتویانە دوو منداڵ كە یەكێكیان تەمەنی (23) مانگ و ئەوەی تریان شەش مانگ بووە تووشی شێرپەنجەی سییەكان بوون، دەركەوتووە لەڕووی خانەییەوە لەگەڵ شێرپەنجەی منداڵدانی دایكیان هاوشێوە بوون، بۆیە گومان دەكرێت ئەو دوو منداڵە نەخۆشییەكەیان لە دایكیان و لەكاتی منداڵبووندا بۆ گوازراوەتەوە.

لەوبارەیەوە (د. ئیمۆ ئەراكاوا) پسپۆڕی گرێ شێرپەنجەییەكانی منداڵان لە نەخۆشخانەی ناوەندی نیشتیمانی بۆ شێرپەنجە لە تۆكیۆ رایگەیاندوە، گومان دەكرێت لەهەردوو حاڵەتەكەدا گرێ شێرپەنجەییەكان لەدایكەكەدا پەیدابووبن و لەكاتی لەدایكبووندا بۆ كۆرپەلەكان گوازرابنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گواستنەوەی شێرپەنجە لەدایكەوە بۆ منداڵ زۆر بەدەگمەن روودەدات، بەشێوەیەك لەهەر (500) هەزار حاڵەت تەنیا یەك حاڵەت روودەدات.

توێژەرانیش دەڵێن، لەدیارترین ئەو شێرپەنجانەی لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە دەگوازرێنەوە بریتین لە شێرپەنجەی خوێن و ڕژێنە لیمفاوییەكان و شێرپەنجەی پێست.

بەگوێرەی پێگەی (یو بی ئای)، زاناكان ڕێنمایی دەدەن بەوەی ئەو ئافرەتانەی تووشی شێرپەنجەی گرێی منداڵدان بوون، لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە منداڵیان ببێت، تاوەكو مەترسی گواستنەوەی شێرپەنجە بۆ منداڵی تازاە لەدایكبوو لەڕێگەی زێوە دووربخرێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ