هەڤاڵ ئەبوبەكر وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڤاڵ ئەبوبەكر وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن ئاشكرا دەكات

كوردیو
 
پارێزگاری سلێمانی وادەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت،"وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی کردووە پۆلی 12 لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەناو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە خوێندن بکەنەوە".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-1-2021 هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند،"لەگەڵ ئەوەداین دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، ئێمە پێش راگرتنی پرۆسەی خوێندن پێشنیازمان کرد کە ناکرێت سێکتەرەکان بەمشێوەیە رابگیرێن، بۆیە دەنگمان لەگەڵ دەنگی ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە."
 
ئاماژەی بەوەشدا،"ئەمڕۆ دەبێت گوێ بگرین لەوەی کە وەزارەتی تەندروستی قسەی چی لەبارەی دۆخی کۆرۆنای نوێ و کۆن دەکات، دوای ئەویش وەزارەتی پەروەردە بزانین چی دەڵێت، هەرچەندە ئەوان هەموو پێشنیازەکانیان خستووەتە سەبەتەی وەزارەتی تەندروستییەوە".
 
لەبارەی پێشنیازەكانی وەزارەتی پەروەردەشەوە ئەوەی خستەڕوو،"  وەزارەتی پەروەردە پێشنیازیان کردووە کە پۆلی 12 لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەناو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە خوێندن بکەنەوە. هەروەها پێنیازێکی دیکەش کراوە کە رۆژی 01-02-2021 دەست بە خوێندن بکرێتەوە بە (تەناوب) لە ناوەندەکانی خوێندن بە مەرج و رێکارە تەندروستییەکان".
 
روونیشیكردەوە،" ئەگەر پێشنیازەكانی دیكە جێبەجێنەكران،ئەوا لە 1-03-2021 دەست بە خوێندن بکرێتەوە بە تەواوەتی و بەردەوام، ئەگەر ئەوە سەرکەوتوو بوو لەو وەرزەدا وەرزی دووەم بخرێتە مانگی ئەیلوول بۆ تەواوکردنی خوێندن."
 

 

هه‌واڵی گرنگ