پسپۆرێکی بواری کەشوهەوای ناسراوی عێراقی، سادق عەتیە پێشبینی دەکات لە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی باران لە زۆربەی شوێنەکانی رۆژئاوای عێراق ببارێت و دواتر بۆ ناوچەکانی هەرێم درێژە دەکێشێت و بەفریش لەناوچە شاخاویەکان دەبارێت و تا رۆژی ١٨ مانگ بەردەوام دەبێت.
سادق عەتیە، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، سبه‌ی یه‌كه‌م گۆڕانكاری ئه‌و شه‌پۆڵه به‌هۆی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك ده‌ستپێده‌كات، شه‌پۆڵێكی بارانبارین شاره‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، دهۆك و باكووری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
عەتیە دەشڵێت " دواتر شه‌پۆڵی به‌فربارین باكووری پارێزگای دهۆك، سلێمانی و باكووری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و پاشان ده‌گاته شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و فوراتی ناوه‌ڕاست، دواتریش شه‌وی پێنجشه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی بارانبارین شاره‌كانی زیقار، سه‌ماوه و باكووری به‌سره و ناوچه‌كانی میسان ده‌گرێته‌وه".
هەر لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و بارانبارین دەست پێدەكات، لە كاتەكانی بەیانی و نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لە كاتەكانی شەودا ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.