دوای تۆمه‌تباركردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی رێكخراوی قاعیده ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا وەڵامی تۆمەتەکانی ئەمریکا دەداتەوە، رایده‌گه‌ینێت: ئه‌مریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، زامیر كابۆلۆف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسیایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: لێدوانه‌كانی ئه‌مریكا و تۆمه‌تباركردنی ئێران به هاوكاریكردن و په‌ناگه‌ی رێكخراوی ئەلقاعیده بێ باوه‌ڕه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بوونی نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئاسیایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی: له كۆتایی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی تره‌مپدا، پێده‌چێت مایك پۆمپیۆ ویستبێتی شتێكی دیكه بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئێران بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌واوی بێ بنه‌ما و جێگه‌ی بڕوا نییه.
سه‌باره‌ت به بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و رێكخراوی ئەلقاعیده ناوبراو ده‌ڵێت: هیچ به‌ڵگه و زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌رده‌ستدا نییه و تۆمه‌ته‌كان بێ بنه‌مان.
دوێنێ سێشەممە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی تۆمەتبارکرد به‌وه‌ی دەستی هەبووە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرو، ئاماژەی بەوەش کردوە ئێران پارە و پاسپۆرتی داوەتە بەرپرسانی ئەلقاعیدە و ئەو رێکخراوەش کار بۆ پاراستنی ئێران دەکات.