له چهند بۆردوومانێكی ئیسرائیل، كه لە خۆرھەڵاتی سوریا ئهنجامیدا، ژمارهیهك سەربازی سوری و چەکداری سەر بە ئێران کوژران، لهم بارهیهشهوه ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات .
له راگهیاندراوێكدا، ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە چەند بۆردومانێکدا ژمارەیەک کۆگای چەک و بارەگای سەربازییان لە دێرە زورەوە تا سنورەکانی عێراق لە ئەلبو کەمال کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامی بۆردوومانەکانیشدا ٢٣ سەربازی سوپای سوریا و چەکداری سەر بە ئێران کوژراون.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بهوهكردووه، فرۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ١٨ جار بۆردومانی ئەو کۆگا و بارەگایانەیان کردووە و جگە لە کوژراوەکان سەرجەم بارەگاو کۆگاکانیش وێران بوون .
جێگهی باسه، بە پێی ڕاپۆرتێکی سوپای ئیسرائیل ، تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نزیکەی ٥٠ بۆردومانیان لە سوریا ئەنجامداوە .