دەزگای لوتكە: لە ٢٠٢٠دا نزمترین ڕێژەی كۆچ تۆماركراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەزگای لوتكە: لە ٢٠٢٠دا نزمترین ڕێژەی كۆچ تۆماركراوە

 

بەپێی دوایین زانیاری دەزگای لوتكە، ڕاپۆرتێكی ئاژانسی پاراستنی سنورەكانی ئەوروپا ئاماژەی بەوە داوە كە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی ئەوروپا بۆ نزمترین ڕێژە دابەزیووە.

تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ١٢٤.٠٠٠ كۆچبەر لەلایەن فرۆنتێكسەوە تۆماركراون، وە ئەمەش نزمترین ڕێژەیە كە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تۆماركراوە. هەروەها زۆرینەی كۆچبەرەكان سوری بوون، بە دوایدا تونسی و جەزائیری و مەغریبی دێت، وە %٨٠ی كۆچبەرەكان پیاو بوون.

ژمارەی كۆچكردن لە دەریای ناوەڕاستەوە كە بە زۆری لە توركیاوە بۆ دورگەكانی یۆنان بووە، بە ڕێژەی %٧٦ دابەزیووە بۆ نزیكەی ٢٠.٠٠٠ كۆچبەر. بەڵام، ڕێژەی كۆچ لە باكوری ئەفریقاوە بۆ دەریای ناوەڕست، كە بە زۆری وڵاتانی ماڵتا و ئیتاڵیا دەگرێتەوە، سێ هێندە بووە بۆ ٣٥.٦٠٠ كۆچبەر، ئەمەش بووەتە سەرەكیترین ڕێگای كۆچ بۆ ئەوروپا.

هەر بەپێی دوایین زانیاری دەزگای لوتكە، لە دورگەی لێسڤۆسی یۆنان تەنها ٨٥٠٠ كۆچبەری لێماوە، ٧٥٠٠ كۆچبەریان لە كەمپی كەرەتەپەن و ئەوانەی دیكە لە شوێنە جیاجیاكانی لێسڤۆسدا دەمێننەوە.

هه‌واڵی گرنگ