كوردیو
بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئاگادارى گشت بەرێوەبەرایەتى سنورەکەیان دەکەنەوە، کە ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ ببەخشن یان دابنێن.
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە،بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى رایگەیاندووە،" ئاگادارى سەرجەم بەڕێوەبەرى ناوەندەکانى خوێندن لە سنورى بەڕێوەبەرێتیەکانتان بکەن، کە بەبێ رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان ناتوانن مامۆستایانى وانەبێژ (دانەمەزراو) ببەخشن یان دابنێنن".
ئاماژە بەوەشدراوە،" هەر بەڕێوەبەرێک پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە سزادەدرێت".