وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌شازی و كانزای ئێران ، پێشنیاری كردووه وهبهرههێنان له‌دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ و چاندنی ده‌غل ودان له‌عێراقدا بكه‌ن.
لەمبارەیەوە عه‌لی ره‌زا حوسێنی وه‌زیری بازرگانی و پیسهشازی كانزای ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌لا جبووری، وه‌زیری بارزگانی عێراق كه ئێستاكه به‌سه‌ردانێك له‌تاران-ه وتویەتی: ده‌تواندرێت وه‌به‌رهێنان له‌بواری دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ له‌عێراقدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێران ئاماده‌یه گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی، به‌ئامانجی بازرگانییه‌كی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام، له‌عێراقدا بچێنێ و هه‌لی كار بڕه‌خسێنێ.