تووشبوویەکی گوماناویی جۆری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تووشبوویەکی گوماناویی جۆری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکەیان بە دوور نازانێت و رایشیدەگەیێنێت تووشبوویەکیان هەیە کە گومانی جۆری نوێی کۆرۆنای لێدەکرێت کە هاونیشتمانییەکی پارێزگای دهۆکە و لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.

لەمبارەیەوە د. ئەفراسیاب مووسا یونس، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک، لەبارەی هەڵسەنگاندنیانەوە بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک رایگەیاند: " کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا کارێکی ئەستەمە، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێ لە وڵاتانی دەوروبەری ئێمە. دوور نییە ئەو ڤایرۆسە لای ئێمەش بڵاوببێتەوە، نازانین کەی بڵاو دەبێتەوە، بەڵام هەر بڵاو دەبێتەوە چونکە سرووشتی ڤایرۆس وایە."

هەروەها کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە کارێکی "ئەستەم" دەبینێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە "ئەو رێکارانەی وەزارەتی پەروەردە بۆ کردنەوەی دەگای قوتابخانەکان بۆ وەزارەتی تەندروستیی پێشنیاز کردوون ئەستەم دەبن کە تیمی گەڕۆکی بۆ هەموو قوتابخانەکان هەبێت."

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە "باشی" نازانێت دەرگای قوتابخانەکان بە تەواوەتی بکرێنەوە و دەشڵێت: "ناتوانین بڵێین لە قۆناخێکی سەلامەتداین تاوەکو ڤاکسین نەگات."

لەبارەی جۆری نوێی کۆرۆناوە، بەو پێەی پارێزگای دهۆک هاوسنوورە لەگەڵ تورکیاو جۆری نوێی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە،ناوبراو بە كەناڵی روداوی وتوە:"تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی جۆری نوێی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، تەنیا گومانمان لەسەر یەک تووشبوو هەبووە، بەڵام تائێستا ئەنجامی پشکنینەکەی بە دروستی دەرنەچووە. ئەویش هاووڵاتییەکی دهۆک بوو لە بەریتانیا گەڕابووەوە. ئێستا ئەو هاووڵاتیە کەرەنتین کراوە، هەموو ئەوانەشی بەرکەوتنیان لەگەڵی هەبووە پشکنینیان بۆ کراوە."

ئەوەشی وتوە: "ئێستا ژمارەی هەموو نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ناگەنە 50 نەخۆش. هەندێک نەخۆشیش لە نەخۆشخانە تایبەتەکان خەوێنراون و هەندێکیشان لە ماڵەوە خۆیان چارەسەر دەکەن."

هه‌واڵی گرنگ