كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت زیاتر له‌ 14 ملیۆن ده‌نگده‌ر خۆیان له‌سیستمی بایۆمه‌تری ده‌نگدان تۆماركردوه‌، بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و به‌سه‌دان حزبی عێراقیش له‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان تۆمار كردوه‌.

لەمبارەیەوە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: نزیكه‌ی شه‌ست و پێنج هه‌زار و پێنج سه‌د و چل وهه‌شت كه‌س خۆیان نوێ كردۆته‌وه‌ له‌ تۆماری ده‌نگده‌رانداو تیمه‌ گه‌رۆكه‌كانی كۆمسیۆنیش كارتی 571 كه‌سیان له‌ نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا نوێكردۆته‌وه‌ و 433 حزبیش له‌ عێراق له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆیان تۆمار كردوه‌.

ئاماژە بەوەشكراوە: 12 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌شكراوه‌ و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش یه‌ك قۆناغ نیه‌، به‌ڵكو پێكهاتوه‌ له‌چه‌ند قۆناغێك .

هه‌واڵی گرنگ