كۆمسیۆن سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆن سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: پابەندین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدەن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق، رایگەیاند: کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە و پابەندین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەین.

پێشوتر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتیەكانی راسپاردبوو کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بدەن تا بتوانێت ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات كە كە بڕیارە لە 6 ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.


هه‌واڵی گرنگ