وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەو بڕی ئەو لێبڕینەی بڕیارە لە مووچە بكرێت ڕایگەیاند: ئامادەكاری كراوە بۆ دابەشكردنی مووچە، وەزارەتی دارای كاتی دابەشكردن و ئاستی لێبڕینی مووچە ڕادەگەیەنێ.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا د.جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئامادەكاری كراوە بۆ دابەشكرنی مووچەو ئەولەویاتی كاری حكومەت مووچەی فەرمانبەرانە، بەم نزیكانە وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی و ڕێژەی لێبڕینەكەی ڕادەگەیەنێت.
گوتیشی: بڕیارمانداوە سەرجەم داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەرێتەوە وەزارەتی دارایی، بۆئەوەی پێدانی مووچە ئاسایی بكرێتەوەو هاتنی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە.