وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە دهۆک حاڵەتێکی گوماناوی له‌سه‌ر كۆرۆنا نوێیه‌كه هه‌یه کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە، نموونەی پشکنینه‌كه‌ی ڕەوانەی شاری هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 13 ی كانونی دووه‌می 2021 سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاند: بە ووردی چاودێری هەموو کەسێک دەکەن کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆڕۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە،
سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، لە توانایاندا هەیە پشکنین و دەسنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی کۆڕۆنا بکەن، بەڵام لەکاتی ئێستادا سنوردارە و هەوڵی فراوانکردنی ئەم پشکنینە دەدەن