"بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتی كوردستان بەرزدەكاتەوە"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتی كوردستان بەرزدەكاتەوە"

بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە بەگوێرەی خەملاندنێكی بۆ بەهای نەوت لە بازاڕی جیهانی پێی وایە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، داهاتی كوردستان بەرزدەكاتەوە.

بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندوە: بەپێی زانیارییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمانگی ڕابردوو (كانوونی یەكەم) ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی گەیشتوەتە 491 هەزار بەرمیل كە بەراورد بە تشرینی دووەم ئاستی زیادبوونی 6% بووە.

ئەوەشی خستوتەڕوو: تێكرای بەهای نەوت لەمانگی ڕابردوو 48دۆلار بووە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان بە نزیكەی 8دۆلار كەمتر نەوتەكەی دەفرۆشێت واتە هەرێمی كوردستان بەرۆژانەی 491 هەزار بەرمیل نەوت لەمانگی ڕابردوو 14ملیۆن و 730 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە كە دەكاتە 589ملیۆن و 200 هەزار دۆلار.

سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە ئاشكرای دەكات: بەهای نەوت ئەمرۆ چوارشەممە 57دۆلاری تۆماركردووە و ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەهەمان شێوەی مانگی ڕابردوو وەربگرین و نەوتی كوردستان بەكەمتر لە 8دۆلار لە بازاری جیهانی ئەژمار بكەین كوردستان لە ئێستادا داهاتی نەوتەكەی رۆژانە دەگاتە 24ملیۆن و 59هەزار دۆلار و مانگانە 721ملیۆن و 770 هەزار دۆلار.

هه‌واڵی گرنگ