ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی رەوانەی كەنداو ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران گەورەترین كەشتی سەربازی رەوانەی كەنداو ده‌كات

گەورەترین كەشتی سەربازی كۆماری ئیسلامی كه‌ به‌كه‌شتی مه‌كران ناسراوه‌، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران و لیوا عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە ، رەوانەی ئاوی كەنداو كرا.

لەو بارەیەوە ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 13 ی كانونی دووه‌می 2021 ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەداوە، ئامانج لەناردنی ئەو كەشتییە سەربازییە ئەوەیە كە هێزی دەریایی ئێران دەیەوێت بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە ناوچەی سنووریەكانی كەنداو و دەریای سوور و گەرووی بابل مەندەب بپارێزرێت.

هه‌روه‌ها بەپێی راپۆرتێكی سوپای ئێران، كەشتیی مەكران ، بە دوورگەی گەورە ناودەبرێت، قورساییەكەی 121 هەزار تۆنە، سیستمێكی زۆر بەهێزی مووشەكی لەسەر جێگیركراوە و هاوكات كەشتییەكە دەتوانێت هەشتا و دوو هەزار تۆن پشتیوانی سەربازی و جەنگی هەڵبگرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ