سەرچاوەیەك لە تەندروستیی كەركوك رایگهیاند: لە بەندیخانەكانی کەرکوک ژمارهیهك بهندكراو توشی كۆرۆنابوون، لهم بارهیهوه، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
رائید عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك راگەیاند: لە هەردوو بەشی زیندانی گواستنەوەی كەركوك 70 بەندكراو تووشی كۆرۆنا بوون، بەپێی پشكنینی پزیشكی، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جەستەیاندا چالاك بووە، بەڵام هیچ نیشانەیەكیان تێدا دەرنەكەوتووە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك وتیشی: ماوەی دوانزه رۆژە ئهو تووشبوانه كەرەنتین كراون، بۆ دڵنیابوون لە نەمانی ڤایرۆسەكە لە جەستەیاندا، دوای سێ رۆژی دیكە پشكنینیان بۆ دەكرێتەوە، ئهگهر نیشانهی ڤایرۆسهكه له جهستهیان نهمابێت له كهرهنتین دهردهچن.
رائید عامر دهڵێت: كەسوكاری بەندكراوان و لێژنەی مافەكانی مرۆڤ گوشاری زۆریان كردووە بۆ رێگەدان بە سەردانی بەندكراوان، بەو پێیەی ماوەی نزیکەی حەوت مانگە بەهۆی كۆرۆناوە نەتوانراوە بیانبینن.
جێگهی باسه، شەممەی رابردوو سەرچاوەیەك لە تەندروستیی كەركوك بڵاویكردهوه، لە زیندانی گواستنەوەی كەركووك 59 بەندكراو، دوو پاسەوانی زیندانەكە و 5 بەندكراوی ژن تووشی كۆرۆنا بوون.