سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری زیاتر ئاشكراده‌كات و، رایده‌گه‌ینێت كه له‌مڕۆوه ئه‌و بره‌پاره‌یه به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج ده‌کرێت، دەبوو زووتر خەرج بکرایە، بەڵام لە بەغدا دواخرا، دوێنێ چوارشه‌ممه پارەکە خەرجکراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وتیشی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێت کە بڕەکەی 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە، ده‌به‌شكراوه به‌سه‌ر پارێزگاكان، كه بۆ سلێمانی 5 ملیار و 77 ملیۆن دینارە، بۆ دهۆک 3 ملیار و 239 ملیۆن دینارە، بۆ هەولێر 3 ملیار و 423 ملیۆن دینارە.
نەوزاد شێخ کامل ئاشكرایكردووه، تاوەکو ئێستا تەنها 53 ملیار و 303 ملیۆن دینار هاتووە و هێشتا زیاتر لە 147 ملیار دینار لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە.