ئەگەر چی نرخى نهوت بهرزبۆتهوه و داهاتهكانى ناوخۆى ههرێم زیادى كردوه بەڵام حكومەتی هەرێم تادێت ئەركی سەرشانی هاوڵاتیانی خۆی قورستردەكات و تاوەكو ئێستاش ناتوانێت مووچە دابین بكات و هیچ ئاسۆیەكی رونیش نیە بۆ رێككەوتن لەگەل حكومەتی ناوەند.
بەشێك لە هاوڵاتیان و مووچەخۆران دەڵێن ئەوەی حكومەت دەیكات ستەم و سەرانەیە پەرلەمان بێ رۆڵكراوەو بێ دەنگە لە ئاست قەیران و نەهامەتیەكان دەسەڵاتێكی مافیا ئاسا حوكمی خەڵك دەكات.