كەشناسی: باران بارین دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: باران بارین دەستپێدەكاتەوە

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەور و باران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 پله‌ و دهۆک 15 پله‌ و و کەرکوک 17 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ هەینی، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی 6 پلە، دهۆک 12 پله‌ و کەرکوکیش 17 پله‌ دەبێت.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە،لە كاتەكانی بەیانی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان،لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

 

هه‌واڵی گرنگ