ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا درێژدەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا درێژدەكرێتەوە

كوردیو
 
وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ماوەكەی تاوەكو مانگی سێ درێژكردەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدا،لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتاجار تا رێكەوتی 31-3-2021.
 
روونیشیكردووەتەوە، درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە بە سێ شێواز دەبێت، تاوەكو 31-1-2021 بەرێژەی 15%، ، بۆ مانگی 2 بەرێژەی 10%، هەروەها  بۆ مانگی 3 بەرێژەی 5% دەبێت.
 
 
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ