وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی دهخاته لستی سزاكانیهوهو، دەست دهگرێت بەسەر سەرجەم سامانەكهیدا و مامەڵەکردنی هاوڵاتیانی ئهمریكی لەگەڵیدا قەدەغە دهکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمینداری گشتیی پێشووی کەتیبەکانی حزبوڵڵا عێراق و سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی ناسراو بە "ئەبو فەدەک"ی خستە لسیتی سزاکانییەوە و وەک "تیرۆریستی جیهانی" ناساندی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوبراوی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لەگەڵ فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران کاری کردووە، بۆ دووبارە رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی ئاسایش لە دەوڵەتی عێراق، دوور لە ئامانجە راستەقینەکانی کە خۆی لە بەرگریی لە دەوڵەتی عێراق و شەڕی دژبە داعش دەبینێتەوە، ئەمەش لە پێناو پشتیوانی لە چالاکییەکانی ئێران بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عەبدولعەزیز محەمەداوی بهوهش تۆمهتبار دهكات، كه بەرگریی لە رژێمی ئەسەد لە سووریا دهكات.
بە پێی بڕیارهكهی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەست بەسەر سەرجەم سامانە گوازراوە و نەگوازراوەکانی ناوبراودا دەگیرێت و مامەڵەکردنی کەسانی ئهمریكی لەگەڵیدا قەدەغەدهکرێت.
جێگهی باسه، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی پێشوو ئیدارەی ئەمریکا، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیازی خستە لیستی سزاکانییەوە.
لهلایهكی دیكهشهوه، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەپاندنی سزاکان بۆسەر ئێران، سزای بەسەر سێ کەسایەتی و ١٦ دامەزراوەی دیکەدا سەپاند.