دهۆك.. ئەنجامی پشکینی حاڵەتە گوماناوییەکە ئاشکراکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك.. ئەنجامی پشکینی حاڵەتە گوماناوییەکە ئاشکراکرا

كوردیو

تەندروستی دهۆك ئەنجامی پشكنینی حاڵەتە گوماناوییەكەی دوێنێ ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت،"توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021 ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ئەو حاڵەتەی دهۆک کە دوێنێ چوارشەممە، گوماندەکرا توشی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، دەرئەنجامی پشکنینەکەی دەرچووە و دەرکەوتووە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە نەوەک زنجیرەی نوێی کۆرۆنا.

جێگەی باسە، دوێنێ چوارشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی گوماناوی توشبوونی کەسێک بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بوونی هەیە کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ