لەکاتێکدا ئهمڕۆ، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتوونەتە شاری وهان، چین یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا راگهیاند.
دوای ئهوهی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمێکی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO گەیشتوونەتە شاری وهان، بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چین یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگهیاند، كه لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا هیچ حالهتێكی گیان لهدهستدان لهم وڵاته تۆمار نهكربوو، تۆمارکردنی گیانلەدەستدانەکە لە کاتێکی هەستیاردایە، چونكه له ئێستادا شارەزایان پەرێشانن بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای نەوەی نوێی کۆرۆنا لە جیهان و ترسیان ههیه دوباره ئهم ڤایرۆسه له چین به خێرایی پهرهبسێنێتهوه.
پیتەر بێن ئیمبارەک، سەرۆکی تیمەکە دەڵێت: بۆ ماوەی دوو هەفتە لە هۆتێل کەرەنتین دەبن، پێش ئەوەی دەست بە کارەکانیان بکەن، هۆشداریش دەدات لەوەی رەنگە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، تاوەکو تێدەگەین بەدیاریکراوی چی روویداوە.
جێگهی باسه، پەتای کۆرۆنا سەرەتا لە چینه دەرکەوت و بڵاوبۆوە، دوای ئەوەی تاڕادەیەک تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵکرا، جارێکی دیکەش کۆرۆنا لە چەند شوێنێک تەشەنەی سەندۆتهوهو، بەو هۆیەوەش قەدەغەی هاتووچۆیان لێ راگەیەنراوەتەوە.