ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا 770 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 7 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 770 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ هه‌زارو 784 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 7 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ بەغدای پایتەخت بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 269 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای موسەننا بووە‌ كه‌ 1 كه‌سه‌، رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك بووە كە لە هەریەكەیان 2 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانی لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ