بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران وادەی پشكنینی چاوی بۆ ئەوكەسانە دیاركردن كە بەنیازی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری یان نوێكردنەوەی مۆڵەتن.
لە ئاگاداریەكدا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: ئەو فێرخوازانەی داوای دەرهێنانی مۆلەتی شۆفێری دەکەن یان مۆلەتەكانیان نوێ دەکەنەوە لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بۆ پشکنینی چاو لە رۆژی دوو شەممە 18 ی 1 ی 2021.
ئاماژەی بەوە داوە، ئەو كەسانە دەتوانن بێنە باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، لەوێ لێژنەی پشکنین، پشکنینی چاو ئەنجام دەدات.