د. موسەننا: بەڵێنمان لە وەزیری بازرگانی وەرگرت تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بنێرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د. موسەننا: بەڵێنمان لە وەزیری بازرگانی وەرگرت تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بنێرێت

د. موسەننا ئەمین ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتودا نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم هی ساڵانی 2014و 2015و 2016 دەدرێت.

د. موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی یەكگرتوو، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندوە: دوای ئەوەی دوو ڕۆژ بەرلە ئێستا لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانی هیوا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، داوامکرد کە سەرۆک کۆمار ڕۆڵی هەبێت لە پرسی مافی جوتیاران، ئەمڕۆ بەحزوری سەرۆک کۆمار و وەزیری بازرگانی عێراق و دکتۆر موسەننا ئەمین بەڵێنی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران درا.

د. موسەننا ئاماژەی بەوەش داوە: وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیدا لەهەفتەی داهاتودا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان هی ساڵانی 2014و 2015و 2016 بنێرێت و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ