لە كەركوك جێگەی كاسبی 200 تێكدرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كەركوك جێگەی كاسبی 200 تێكدرا

 

 

قایمقامیەتی كەركوك، بە پاساوی زێدەڕۆیی و ناشیرینكردنی سیمای شار، شوێنی كاركردنی (200) كاسبكاری لە بازاڕی گەورەی شارەكە ڕووخاند، كاسبكارانیش پاشماوەی شوێنەكانیان سووتاند.

ماوەی دوو ڕۆژە تیمەكانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (فەلاح یایچی) قایمقامی ناوەندی كەركوك، دەستكرا بە رووخاندنی كەپرو شوێنی كاركردنی كاسبكارانی بازاڕی گەورەی كەركوك.

بەپێی ڕاگەیاندراوی قایمقامیەت، (200) كەپری كاسبكارانی بازاڕی گەورە ڕووخێندراون، كە بە زیادەڕۆیی دروستكرابوون.

ڕووخاندنی شوێنی كارەكانی، كاسبكارانی توڕەكردو بە سووتاندنی پاشماوەی شوێنەكان، ناڕەزاییان دەربڕی.

یەكێكە لەوكەسانەی كەپرەكەی ڕوخێنراوە بۆ ڕۆژنیوز وتی: بێ ئاگاداركردنەوە پێشوەختە لێژنەكانی قایمقامیەت و خودی قایمقام هاتنە سەرمان و بەبیانووی زێدەڕۆیی، كەپرو شوێنی كارەكانمانیان ڕووخاند، زیاتر لە (200) خانەوادە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم كارەیە كە پێداویستی ژنان دەفرۆشن، بۆیە داوا دەكەین جێگەیەكمان بۆ دابین بكرێت، ناكرێت ئەو خەڵكە بێ كاروكاسبی بمنێتەوە.

بازاڕی گەورە كەركوك دەكەوێتە سەنتەری شارەكەو لە قەیسەری كەركوك تا تەنیشت قەڵاو سەر پردەكە دەگرێتەوە. 

 

هه‌واڵی گرنگ