سەبارەت بە هەواڵێكی بێ بنەما كە پەیجێك بەناوی (ئاژانسی ووڵات) بڵاویكردۆتەوە، سەرچاوەیەك بەناوی سەركردەكانی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە گوایە كێشەی ناوخۆیی لەنێوان سەركردەكانی هەولێرو جەنابی ئەمینداری گشتیدا هەیە، سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەت دەكەینەوەو، ئەم هەواڵە لە هەواڵێكی بێ بنەما زیاتر هیچی تر نییە، بۆ راستی هەواڵەكەو دروستی زانیارییەكان باشتر بوو ئەو ئاژانسە پەیوەندی بە سەركردەكانی هەولێرەوە بكردایە، نەك دروستكردنی هەواڵی هەڵبەستراو ...
لەگەڵ ڕێزدا ...