شاندێكی یەكێتی سەردانی یەكگرتوو دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاندێكی یەكێتی سەردانی یەكگرتوو دەكەن

 

 

شاندێكی مەڵبەندی یەكێتی لەشاری دهۆك سەردانی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەن.

شاندەكەی یەكێتی بەسەرپەرشتی (ئاراس موحەمەد ئاغا) ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك و بەیاوەری جێگرو كارگێڕانی مەڵبەند سەردانی مەڵبەندی سێی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كردو لەلایەن (م. سەعید عەلی عەبۆ) لێپرسراوی مەڵبەند پێشوازیان لێكرا.

لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتی ناوچەكەو بەتایبەتیش پارێزگای دهۆك تاوتوێكران، هەردوولا لەسەر ئەوە كۆك بوون پێكەوە بەیەكگرتوویی هەوڵی تیپەڕاندنی دۆخی هەرێمی كوردستان بدەن.

هەروەها هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندی نیوان یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی بەتایبەتیش لە پارێزگای دهۆك كراو هەردوولاش ئەو جۆرە سەردانانەیان بەگرنگزانی.

 

هه‌واڵی گرنگ