لە كەركوك زەوی بەسەر حەشدی شەعبی دابەش دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كەركوك زەوی بەسەر حەشدی شەعبی دابەش دەكرێت

 

 

(فالح فەیاز) سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڵێنی بە كەسوكاری حەشدی شەعبی داوە زەوی نیشتەجێبونیان لە كەركوك بۆ دابین بكات، بۆ ئەو مەبەستەش میحوەری باكوری عێراقی ئەو هێزە جەختدەكاتەوە لەوەی چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی عێراقن.

ئەو بەڵێنەی (فالح فەیاز) دوای سەردانێكی هات بۆ كەركوك لە (10) ی كانونی دووەم و بەشداریكردنی لە مەراسیمێكی تایبەت بە ساڵیادی كوشتنی (قاسم سولەیمانی)، فەرماندەی فەیلەقی قودس و (ئەبو مەهدی موهەندیس) جێگری سەرۆكی دەستەی حە‌شدی شەعبی.

سەرچاوەیەك لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركوك رایگەیاندووە، لەكاتی سەردانەكەیدا (فالح فەیاز) بەڵێنی داوە كە لە رێگەی حكومەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆوە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەندامانی حەشدی شەعبی دابەشبكات لە پارێزگای كەركوك.

(عەلی حوسێنی) لێپرسراوی پەیوەندییەكانی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی، لەوبارەیەوە بۆ كەركوك ناو وتی، بەڵێ حەشدی شەعبی دوای لە حكومەتی عێراق كردووە رەزامەندی نیشان بدات بە دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەندامەكانیدا، حەشدی شەعبی بەشێكە لە مەنزومەی عێراق و هێزێكی فەرمییە، بۆیە پێویستە وەك تەواوی هێزە ئەمنییەكانی تر سودمەند بێت لە شایستەكان و پێدانی زەوی.

جەختیشیكردەوە، نوسراوەكەمان بەرزكردۆتەوەو چاوەڕێی وەڵامین، هێشتا حكومەت وەڵامی نەداوینەتەوە، بەڵام بۆچونمان وایە كە وەڵامی داوكارییەكە ئەرێنی دەبێت، چونكە حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی عێراق خوێنی رشتووەو گیانی فیدا كردوە.

 

هه‌واڵی گرنگ