كۆریای باكوور بەهێزترین مووشەكی لە جیهان نمایش كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆریای باكوور بەهێزترین مووشەكی لە جیهان نمایش كرد

 

 

كۆریای باكوور پەردەی لەسەر جۆرە موشەكێكی بالیستی هەڵدایەوە، كە باس دەكرێت بەهێزترین جۆری مووشەكە لەسەر ئاستی جیهان.

بەپێی زانیارییەكانی هەواڵێكی (بی بی سی) كۆریای باكوور لەمیانەی نمایشێكی سەربازیدا كە لە ژێر چاودێری (كیم جۆنگ ئۆن) ی سەرۆكی ئەو وڵاتە بەڕێوەچووە پەردەی لەسەر جۆرە مووشەكێك لابردووە كە لەسەر كەشتییە ژێر دەریاییەكان هەڵدەدرێت و بە بەهێزترین جۆری مووشەك دادەندرێت لەجیهان.

ئەمەو ئەو نمایشە سەربازییەكەی كۆریای باكوور لەكاتێكدایە كە ئێستا دەستاو دەستكردنی دەسەڵات دەكرێت لەنێوان (دۆناڵد ترامپ) و (جۆو بایدن) ی سەرۆكەكانی ئەمریكا.

ئەمەو دەزگا راگەیاندنەكانی كۆریای باكوور تەنها چوار مووشەكیان لەم جۆرە مووشەكە نمایش كردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ