لەسەر سەروپێ بزانن لەهەولێر چی ڕوویداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر سەروپێ بزانن لەهەولێر چی ڕوویداوە

 

 

لەسەر نەمانی (سەروپێ) بۆ خواردن، چەند كەسێك سێ چێشتخانە لە هەولێر دەدەنە بەر دەستڕێژی گولـلە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر، ژمارەیەك چەكدار بەهۆی نەمانی (سەروپێ) بۆ خواردن دەستدرێژی گولـلەیان لەچەند چێشتخانەیەك كردووەو تائێستاش دەستگیر نەكراون.

خاوەنی یەكێك لەو چێشتخانانەش وتویەتی، دوای تەواو بوونی كارەكەیان سەرقاڵی نانخواردن بوونە لەگەڵ شاگردەكانی و بە هێرشكارەكانیان وتووە خواردن نەماوە، ئەوانیش پێیان قبوڵ نەكراوەو تاقەیان لە ریزێك چێشتخانە كردووە، بەڵام هیچ كەسێك زیانی بەر نەكەوتووە تەنها زەرەری ماددی هەبووە.

خاوەنی چێشتخانەكە سكاڵای تۆمار كردووەو چەكێكی جۆری دەمانچەش لە تۆمەتبارەكان جێماوەو هێشتا هیچ كامێكیان دەستگیر نەكراون.

 

هه‌واڵی گرنگ