لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن ڕوونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن ڕوونكردنەوە دەدات

 

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رەتیكردەوە پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بۆ دوای مانگی ئەیلول خستبێتە بەردەم سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێك، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی دیاریكراوی خۆیداو رەتیكردەوە پێشنیازی دواخستنی وادەكەی كردبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، گفتوگۆكراوە لەسەر ئاستەنگەكان، نەك دواخستنی پرۆسەكە.

راگەیەنراوەكەی كۆمسیۆن لە كاتێكدایە كە سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرایكردبوو، كۆمسیۆن لەكۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەو سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاندووە، ناتوانێت هەڵبژاردنی پێشوەخت لە شەشی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدات و ئامادەكارییەكانیشی تا دوای مانگی ئەیلول تەواو نابن.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە رۆژانی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی تر لە نێوان كۆمسیۆن و سێ سەرۆكایەتییەكەو لایەنە سیاسییەكان ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

هه‌واڵی گرنگ