لەناوچە شاخاوییەكان ڕێگەكان بەستوویانە، هۆشداری درا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەناوچە شاخاوییەكان ڕێگەكان بەستوویانە، هۆشداری درا

 

 

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، شەپۆڵێكی تری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری سۆران (20 – 30) سەنتیمەتر بەفر باریوەو لە زۆر شوێن بەستوویەتی.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەردەوام شەوو رۆژ كاری ڕاماڵینی بەفر دەكەن بۆ ئەوەی لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان ئەو ناوچانەی بەفری زۆریان لێ دەبارێت رێگاكان دووربن لە كەڵەكەبوونی بەفرو شەختە.

ئێستاش سەرقاڵی خوێ لێدان و خاوێن و پاككردنەوەی رێگەی سەرەكی ناحیەی شێروان مەزن – لێرێ – سێلكێ دەڤەری مێرگەسۆرن.

 

هه‌واڵی گرنگ