فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەبوو پەرلەمانی كوردستانی خەمی نیشتیمانی بخواردایە نەك سكاڵا لەسەر كلیپێك تۆماربكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەبوو پەرلەمانی كوردستانی خەمی نیشتیمانی بخواردایە نەك سكاڵا لەسەر كلیپێك تۆماربكات

 

 

فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێنێت پاراستنی شكۆی پەرلەمان بەتۆماركردنی سكاڵا لەسەر كلیپێك نابێت بەڵكو چەندین بابەت هەیە پێویستە پەرلەمان هەڵوێستی لەسەر هەبێت تا شكۆی پارێزراوبێت‌. 

بەشی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە بیانووی شكاندنی شكۆی پەرلەمان سكاڵای یاساییان لەسەر هەردوو هونەرمەندی دەڤەری بادینان هەلگورد قەهارو شیرین موحەمەد تۆماركرد كە لە ماوەی رابردوودا كلیپێكی رەخنە ئامێزیان لەسەر پەرلەمان بڵاوكردبوویەوە.

لەو بارەیەوە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئێمە پاراستنی شكۆی پەرلەمان لە جوڵاندنی سكاڵایەكدا نابینینەوە كە دژی كلیپێكی رەخنە ئامێز تۆماركراوە، بەڵكو ئەگەر سەرۆكایەتی پەرلەمان سورە لەسەر پاراستنی شكۆی ئەو دەزگایە، ئەوا پێویستە سەرقاڵ بێت بە خەمەكانی گەل و نیشتیمان و هەوڵی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان و سنورداركردنی پێشێلكاریە نایاساییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، شكۆی پەرلەمان بەوە دەگەڕێتەوە كە پەرلەمان هەڵوێستی هەبێت لەسەر دواخستن و لێبڕینی مووچە، شكۆی پەرلەمان بە شەفافكردنی سێكتەری نەوت و كۆتایی هێنان بە قاچاخچیەتی سنورەكان دەگەڕێتەوە، هەروەها پەرلەمان دەبێت لە خەمی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بێت و رێگە نەدات خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەرمانی بێكەڵك بهێندرێتە ناو هەرێمەوە.

پێویستە پەرلەمان لە خەمی كەركوك و ناوچە دابراوەكان بێت ئەو كات شكۆی پەرلەمان پارێزراو دەبێت.

فراكسیۆنی یەكگرتوو بەپێویستی دەزانێت پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكەی بۆ پاراستنی شكۆی دەزگاكە خەم لە یاسای بودجەو بەنیشتیمانیكردنی هێزە چەكدارەكان بخۆن كە چەندین ساڵە دەسەڵات موهاتەراتی پێ دەكات، پێویستە پەرلەمان خەمی لە پاراستنی شكۆی هەرێم بخواردایە لە ئاست سەركێشیەكانی حكومەتی هەرێم و بێباكی حكومەتی عێراق نەك جوڵاندنی سكاڵا لەسەر كلیپێك و سنورداركردنی مافی ئازادی رادەربڕین.

 

هه‌واڵی گرنگ