هێزی مغاویر لە خانەقین كشانەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێزی مغاویر لە خانەقین كشانەوە

 

 

هێزەكانی لیوای مغاویر لە قەزای خانەقین پاشەكشێیان كردو سوپای عێراق لە شوێنەكانیان جێگیربوون، ئەوەش دوای ئەوەی فەرماندەكەیان دورخرایەوەو ژمارەیەك ئەفسەریشیان سزادرا.

ئەو هێزە كە سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقەو لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لە باكورو باكوری خۆرئاوای خانەقین جێگیربوون بە تایبەت لە ناوچەی گڵەی، چوار رۆژ لەمەوبەر دەستیان بە چۆڵكردنی ناوچەكە كردو دوێنێ پێنجشەممە بە تەواوی پاشەكشێیان كرد.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دیالە بۆ كەركوك ناو، هێزەكانی لیوای (19) ی سوپای عێراق جێگەی هێزەكانی مغاویری گرتۆتەوە، بەڵام رونی نەكردەوە هێزەكانی لیوای مغاویر هەر لە پارێزگای دیالە ماون یان نا.

كشانەوەی هێزەكانی لیوای مەغاویر سەر بە ئۆپراسیۆنەكانی دیالە دوای ئەوە هات كە لە سەرەتای ئەمساڵەوەو لە دوو هێرشی جیادا چوار سەربازیان كوژران و حەوتی تریان برینداربوون، ئەوەش بە چەكی قەناس، كە تیایدا دەستی تۆمەت بۆ پاشماوەكانی رێكخراوی داعش راكێشرا.

دوای ئەو روداوانە فەرماندەی هێزەكانی مغاویر لە خانەقین لە بەرپرسیارێتییەكەی دورخراوەتەوەو ژمارەیەك ئەفسەریش هەر لەسەر ئەو روداوانە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراو سزادران.

هەفتەی رابردوو، سەرچاوەیەكی باڵای هێزەكانی پێشمەرگە جەختیكردەوە لەوەی داعش ئەمیرێكی نوێی بۆ سنوری خانەقین داناوەو ئەو هێرشانەش لە ساڵی نوێدا هاوكاتە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە ناوخۆییانەی ئەو رێكخراوە.

سەرچاوەكە وتی، بەپێی زانیارییەكانمان داعش ئەمیرێكی نوێی داناوە بۆ ناوچەی خانەقین و جەلەولا، ئەو سەركردەیەی داعش پێشتر لە ناوچەی قەرەتەپە بووە، بەڵام ئێستا سەرپەرشتی گروپەكانی داعش دەكات لە قەزای خانەقین.

 

هه‌واڵی گرنگ