سەدان حاڵەتی كۆڕۆنا لە عێراق تۆمار كران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەدان حاڵەتی كۆڕۆنا لە عێراق تۆمار كران

 

 

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوەو تێیدا هاتووە، لە ماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا (805) حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوەو هەزارو (530) توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە، هەر لەماوەی (24) كاتژمێردا (10) كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەشداوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا، (606) هەزارو (991) كەس تووشی ڤایرۆسەكەبوون و (565) هەزارو (889) توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووەو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی لە (93.2%)، هەروەها (12) هەزارو (932) كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ