بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆو، 6 قوربانی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆو، 6 قوربانی هەیە

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەرێگەی نێوان هەڵەبجە – هەورامان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو ژنێك گیانی لەدەستدا.

موقەدەم (بەرزان عوسمان موحەمەد) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب لیبرتی لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە – هەورامان نزیك بازگەی دەرەشیش ژنێك بەناوی (س. ع. س) ی تەمەن (23) ساڵان كە دانیشتووی پارێزگای سلێمانی گەڕەكی فەرمانبەرانە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، پێنج سەرنشینی تریش برینداربوون، بەهۆی سەختی برینی دووانیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران.

باسیش لەوەكراوە، تەرمی ژنەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە كراوەو شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی (24) ی هاتوچۆ بەند كراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ