ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەروپێخانە زیاد بكەن وەك بەرگرتن لە دروستبوونەوەی شەڕو هەڵكوتانە سەر چێشتخانەكان بەبیانووی نەمانی خواردنەوە.
(ئارێز عەبدولڵا) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە لاپەڕەی خۆی لە فەیس بووك، ئاماژە بەوە دەكات، دوای رووداوی سەروپێی شاری هەولێر داوا لە حكومەت دەكەم سەروپێخانە زیاد بكا یان چەك لەشانی سەروپێخۆرەكان داماڵێ!.
سەركردایەتییەكەی یەكێتی رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: ئەی ئەو حكومەتەی هەمووشتێكت لا ئاساییە تەنیا خۆ گۆڕین یان گۆڕینی خۆت نەبێ، ئایا تۆ نازانی بێ سەروپێی رەگێكی لە هاریە !؟.