شەپۆڵێكی بەفرو باران بۆ كوردستان بەڕێوەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵێكی بەفرو باران بۆ كوردستان بەڕێوەیە

 

 

پێشبینی دەكرێت لەشەوی یەكشەممە لەسەر دووشەمەوە هەرێمی كوردستان بكەوێتەوە ژێر كاریگەری شەپۆڵێكی مامناوەندو پچر پچری بەفرو بارانبارینەوە. 

بەپێی پێشبینییەكانی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان، باس لەوە دەكات ئەو شەپۆڵە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی هەردوو سەرچاوەی دەریای رەش – ناوەراستی لەسەرەو تا رۆژی سێشەمە (19/1)، قۆناغی یەكەمی بەردەوامی دەبێت و بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە. 

هەر بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی قۆناغی دووەمی شەپۆڵەكە لەرۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی كۆتایی هەفتە دەستپێدەكاتەوە لەهەمان سەرچاوەی دەریای ناوەراست – رەش كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی (6 – 10) پلەی سلیزی نزمدەكاتەوە. 

سەرچاوە كەشناسییە ناوخۆیی و عێراقییەكان ئاماژە بەوەدەكەن لەم شەپۆڵەی چارەكی سێیەمی مانگی كانوونی دووەم پێشبینی دەكرێت بەفربارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان و بەشێكی زۆری سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوەو هاوكات تا بەرزی (500 – 600) مەتر لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفر بارین كراوە دەبێت و لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (21/1) كاریگەری شەپۆڵەكە كۆتایی پێدێت و ساردترین رۆژگارەكانی ساڵ دەست پێ دەكات لە شێوەی وشكە سەرماو بەستەڵەك. 

 

هه‌واڵی گرنگ