لە كەورگۆسك ئۆتۆمبێلێك دەستبەسەركرا، قازی دزیوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كەورگۆسك ئۆتۆمبێلێك دەستبەسەركرا، قازی دزیوە

 

 

شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW) خۆی كێشا بە لێواری پردی گوندی تۆبزاوە، دواتر دەركەوتووە كە ئۆتۆمبێلەكە قازی گوندەكەیانی دزیوەو سەرنشینەكانی ناویشی رایانكردووە. 

ئۆتۆمبێلەكە (3) كەسی تێدابووە رایانكردووەو ئۆتۆمبێلەكەشیان جێهێشتووە لە كاتێك خەڵكی گوند بەدەمیەوە چوون تاوەكوو هاوكاریان بكەن، بەڵام كاتێك سندوقی ئۆتۆمبێلەكە دەكەنەوە دەبینن سێ قازی دزیوە، قازەكانیش هی كەسێكی گوندی تۆبزاوەیە پاشان پۆلیس هاتووە ئۆتۆمبێلەكەی دەست بەسەركردووەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو تاكو ئێستاش دزەكان دەستگیر نەكراون.

 

هه‌واڵی گرنگ