دوای ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر كۆنگرێس، تویته‌ر و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا هه‌ژماری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان داخست، بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرت دژی ئه‌م كۆمپانیایانه، له ئێستا ترامپ هه‌وڵی دامه‌زراندنی هاوشێوه‌ی تویته‌ر ده‌دات.
دوای ئەوەی كۆمپانیای تویتەر ھەژماری تایبەتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای داخست، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: تویتەر كەناڵێكی ئازاد نییە و لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك قسەی كردووە بۆ ئەوەی تۆڕێكی ھاوشێوەی تویتەر دابمەزرێنێت.
ترەمپ وتیشی: بەرامبەر كارەكانی تویتەر بێدەنگ نابێت و دژییان دەوەستێتەوە، هه‌وڵده‌دات بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تویته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به ئازادی و بێ سانسۆر پۆستی تێدا بكات، له‌م هه‌نگاوه‌شی پاشگه‌ز نابێته‌وه و كۆڵنادات..
شایه‌نی باسه، دوای ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر كۆنگرێس لە 6/1/2021، تویتەر و سناپ چات، ھەژماری ترەمپان بە یەكجاری سڕیەوەو فەیسبووك و ئینستگرام و یوتوبیش بەشێوەی كاتی پۆستكردنی ترەمپیان راگرتووە.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه له راپۆتێكدا رۆژنامەی وانشتن پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ترەمپ توڕەیە، چونكه کەسە نزیکەکانی بەرگرییەکی بەهێزیان لێنەکرد، کاتێک تۆمەتبار کرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ.