ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدرێت


ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنەكاندا كۆدەبێتەوەو تێیدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دیاری دەكرێت.

عالیە نوسەیف ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكاندا ئەنجام دەدات و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەدرێت.

جێگەی باسە، ماوەی چەند ڕۆژێكە مشتومڕی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوبوەتەوە كە بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ